“وەک ئەوەیە کە لە ماڵی خۆماندابین”

© UNICEF/Iraq/2015/Niles

ئەلیفە زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانی دەردەکەوێت کاتێک باسی ژیانی خۆی دەکات لە سوریا. ئەو دەڵێت ”من جۆری زۆرم لە درەخت و سەوزەوات هەبوو. مەڕ و مریشک و مانگامشمان بەخێو دەکرد. خۆمان خۆمانمان تا ڕادەیەک دەژیاند؛ تەنها نان و شەکرمان دەکڕی.“ـ

ئەلیفە و هاوسەرەکەی کە ناوی مەنسوورە، کێڵگەیەکی بچووکیان هەبوو لە تەل حەمس- لە پارێزگای حەسەکەی سووریا

ـ”کێڵگەی لۆکەمان هەبوو، کە لە باپیرمانەوە بۆمان مابووەوە و ببوو بە سەرچاوەی کار و پێشەی خێزانەکەمان. ئێستا کێڵگەکە نەماوە- لە ململانێکەدا لە ناوچووە“ـ

ئەم دوو هاوسەرە پێنج منداڵیان هەیە کە تەمەنی بچوکترینیان ٨ ساڵە و گەورەترینیان ٢٧. ئەوان لە کامپی دۆمیز١ بۆ پەنابەران دەژین کە نزیکی دهۆکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق

دۆمیز یەکەم کامپ بوو کە دروستکرا، کاتێک لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٢ دا پەنابەرانی سووری دەستیان بە پەڕینەوە کرد لە سنوور ژمارەیان زیاتر بوو لە ٤١٠٠٠ کەس؛ تا ئێستاش ئەو ژمارەیە بە گەورەترین ژمارەی لێشاوی پەنابەران بۆ عێراق دەزانرێت

کامپەکە وەک شارێکی بچوک دەنوێنێت. دووکانەکانی ناو کامپەکە هەموو شتێکیان تێدایە لە جلی بووکەوە تا کەلوپەلی مۆبایل. لە ریستۆرانتەکانەوە بۆنی کەباب و شاورمە دێت. ماتۆڕی ٣ تایە بەشەقامە پانەکانیدا هاتووچۆ دەکەن

ئاو و پاکوخاوێنی بنەمای سەرەکیی هەموو شارێکن، و نزیکەی ١٨٠٠٠ کەس هەموو ڕۆژێک ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەکرێت

هەروەها، بۆ ئەو خێزانانەش کە بە سیستمی ئاوی کامپەکەوە نەبەستراون، لۆری ئاو دابین کراوە؛ ئەم سیستەمە بە هاوکاریی (سی ئی ئاڕ ئێف) و بانکی پەرەپێدانی ئەڵمانی بەردەوام بووە

رۆڵی مەنسوور ئەوەیە کە دابەشکردنی بڕی ئاوەکە بە شێوەیەکی دروست و کاریگەر هاوسەنگ بکات

ئەو دەڵێت ”لە کاتژمێر ٩ ی سەرلەبەیانی دەچمە ئۆفیسی سەرەکی تیمی چاککردنەوەی سیستەمی ئاو و بەرپرسی پارێزگاری کردنم. لە کاتژمێر ٣ دا دەچمەوە بۆ بەشی جموجووڵەکانی ئەم ناوچەیە تا دڵنیا بم لەوەی کە ئاو بە یەکسانی دابەشکراوە بەسەر تانکەرەکاندا. من رۆژانە زۆر سەرقاڵم“ـ

ئەم کارە بۆ خێزانیکی جووتیار، کارێکی جیاوازە، بەڵام ئەوان ئەم چارەنووسە بە دەستی قەدەر دەزانن

ئەلیفە دەڵێت ”کامپەکە باشترە لەو کاتەی کە سەرەتا هاتین. یەکەمجار لە خێمەیەکدا دەژیاین، وە پاشان خۆمان خانویەکمان بۆ خۆمان دروستکرد، گەرماو و توالێتیشمان دروست کرد. ئێستا دڵخۆشترین. وەک ئەوەی کە لە ماڵی خۆماندا بین.“ـ

“هەرچەندە جێگایەک نیە تا باخێکی تێدا دروست بکەم…ـ”


نوسینی کریس نایلز، ڕاوێژکار لەگەڵ یونیسێف لە عێراق

وەرگێڕانی الاء عبداللە،ڕاوێژکار لەگەڵ یونیسێف لە عێراق

بۆ یارمەتیدانی یونیسێف کرتە لەسەر ئەم لینکە بکە:ـ Iraq:http://support.unicef.org/campaign/donate-children-iraq

Like what you read? Give UNICEF Iraq a round of applause.

From a quick cheer to a standing ovation, clap to show how much you enjoyed this story.