Image for post
Image for post
ئارام قادر

كۆڕایی له نێوان دڵسۆزان و سیاسی و بیرمەند و رۆشنیرانی ئەم نیشتمانەدا ھەیە بەرێوەبردنی کوردستان بەم شێوەیە ناکرێت و سات لەدوای سات دەرفەتەکان لەدەستدەدرێن، خراپی سیستەمی تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵا و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و نادادپەروەریی کۆمەڵایەتی و قوڵبوونەوەی دیاردەی گەندەڵی و دابەشبوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی و خراپیی گوزەرانی ھاوڵاتیان و سیستمی بەرێوەبردن، هەموو ئەمانە زۆرێک لە نوسەر و سیاسی و دڵسۆزانی بێئومێد کردووە و بڕوایەكیان بۆ دروست بووە کە دووربکەونەوە لە سیاسەکردن و حزبایەتی، تاقەتی کاری سیاسییان نەماوە، لە بری سیاسەتكردن خۆیان سەرقاڵ کردووە بە کاروباری رێکخراوی مەدەنی، یان نوسین و توێژینەوە، یان خۆی کەنارگیر کردووە، دڵسۆزانە لە یەکێک لە بوارەکاندا كاردەكەن، راستە کاری تاکەکەسی کاریگەریی خۆی ھەیە، بەڵام سنوردارە، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی زۆر بەسودن، بەڵام ناتوانن سیستمی سیاسی بگۆڕن.بەڵگە نەویستە کە لە ئەمرۆی کوردستان و جیھان سیاسەت ئاراستەی تەواوی جومگەکانی ژیان دەکات، بە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیی سەرکردەی ووڵاتێک نرخ بەرز و نزم دەکات، سیاسەت بڕیاری ئاشتی و شەر دەدات، سیاسەت ئاراستەی دین و فیکریش دەکات، سیاسەت سەقامگیریی کۆمەڵایەتی دروستدەکات و پەرتیشی دەکات.رێگای بونیادنانەوەی ھەرێمی کوردستان و عێراق بە شێوازێکی تەندروست و چاککردنی ئەم بارودۆخە تەنیا بە سیاسەتکردن و کەسایەتیە سیاسیەکان دەکرێت، ئەوەی حاشاھەڵنەگرە لەبەر ئەوەی قەبارە و پانتایی گەندەڵی و کێشە و گرفەتەکان بە جۆرێکە ئەم کارە بە تاک حزب و کەسایەتی و چەند گروپێک ئەنجام نادرێت، کاری پێکەوەیی و ھەماھەنگی و یەکخستنی تواناکانی دەوێت، مەبەستیش لەوە نیە ئەم گروپ و کەسایەتی و تواناکان لە حزبێکدا کۆببێتەوە، سیاسەتکردن شێواز و میکانیزمی زۆرە، گرنگ ئەوەیە پێکەوە بیربکەینەوە، پێکەوە کاربکەین، ھەماھەنگی و کاری دەستەیی بکرێت، دووربکەوینەوە لە بئئومێدی و دوورەپەرێز نەبین، دەبێت بەشێوەیەكی تەندروست و ئاكارییانە سیاسەت و ململانێی سیاسی بکەین، ئەوکات دەتوانرێت و دەتوانین کاری گەورە و گرنگ ئەنجامبدەین، گۆڕانکاری دروستبکەین، واقع بەرەو ئاراستەی نۆی ببەین.‎بێئومێدکردنی …


Image for post
Image for post

ئه‌مڕۆ 9 شوباتى 2019 له‌شارى سلێمانى، به‌سه‌رپه‌رشتى ئارام قادر سه‌رۆكى هاوپه‌ىمانیى نیشتمانى ئه‌نجومه‌نى سیاسى هاوپه‌یمانى كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێیى ڕووداو و پێشهاته‌ سیاسییه‌كانى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى عێراق و كوردستان كراو به‌وردى قسه‌یان له‌باره‌وه‌ كرا.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسى په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانى هاوپه‌یمانى نیشتمانى كرا و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نیشتمانى و ئه‌نجومه‌نى سیاسى جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزتركردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ كرده‌وه‌.
هاوكات ئه‌نجومه‌نى سیاسى گفتگۆیه‌كى چڕى له‌باره‌ى ناوخۆیى هاوپه‌یمانى كرد له‌وباره‌یه‌وه‌ چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به‌ هاوپه‌یمانى نیشتمانى و ناوخۆیى ئه‌نجومه‌ن بڕیارى لێوه‌درا.


Image for post
Image for post
Image for post
Image for post
Image for post
Image for post
Image for post
Image for post

ئه‌مڕۆ ٢ ى شوباتى ٢٠١٩ له‌شارى سلێمانى، به‌سه‌رپه‌رشتى ئارام قادر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نیشتمانى یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى هاوپه‌یمانى ئه‌نجامدرا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى پیرۆزبایى له‌ئه‌ندامانى هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجوومه‌نى سیاسى كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ “ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پایه‌یه‌كى گرنگى هاوپه‌یمانى ده‌بێت و پێویسته‌ هه‌موان به‌وپه‌ڕى تواناوه‌ هه‌وڵى خۆیان بده‌ن بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى”.
هاوكات ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌و بنه‌مایه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ى پێ هه‌ڵبژێردراوه‌ بنه‌مایه‌كى زۆر ته‌ندروستبووه‌ و جێگه‌ى متمانه‌ى هاودیدانه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن زۆر به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌و متمانه‌ گرنگه‌ بڕوانن”.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى سوپاسى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى و هه‌موو هاودیدانیان كرد بۆ ئه‌و متمانه‌یه‌ى به‌وانیانداوه‌، بۆیه‌ هه‌وڵى ته‌واو ده‌ده‌ن له‌جێگه‌ى متمانه‌ى (سه‌رۆك و هاودیدان) بن.
ڕۆژى یه‌كى شوباتى ٢٠١٩ له‌شارى جوان — سلێمانى، به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى به‌ده‌نگدان ٩ كه‌س وه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى هاوپه‌یمانى هه‌ڵبژێردران.

Get the Medium app

A button that says 'Download on the App Store', and if clicked it will lead you to the iOS App store
A button that says 'Get it on, Google Play', and if clicked it will lead you to the Google Play store