ئه‌نجومه‌نى سیاسى هاوپه‌یمانیی نیشتمانى كۆبوه‌وه‌

Aram Qadir
1 min readFeb 9, 2019

--

ئه‌مڕۆ 9 شوباتى 2019 له‌شارى سلێمانى، به‌سه‌رپه‌رشتى ئارام قادر سه‌رۆكى هاوپه‌ىمانیى نیشتمانى ئه‌نجومه‌نى سیاسى هاوپه‌یمانى كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێیى ڕووداو و پێشهاته‌ سیاسییه‌كانى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى عێراق و كوردستان كراو به‌وردى قسه‌یان له‌باره‌وه‌ كرا.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسى په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانى هاوپه‌یمانى نیشتمانى كرا و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نیشتمانى و ئه‌نجومه‌نى سیاسى جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزتركردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ كرده‌وه‌.
هاوكات ئه‌نجومه‌نى سیاسى گفتگۆیه‌كى چڕى له‌باره‌ى ناوخۆیى هاوپه‌یمانى كرد له‌وباره‌یه‌وه‌ چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به‌ هاوپه‌یمانى نیشتمانى و ناوخۆیى ئه‌نجومه‌ن بڕیارى لێوه‌درا.

--

--