ئێران مه‌رزه نافه‌رمیه‌كان له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی زیاد ده‌كات
“دانیشتوانی هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌و شۆشمێ كاڵاكانیان له‌ته‌وێڵه‌و بیاره ساغ ده‌كه‌نه‌وه”
ئا: وریا حسین

كۆماری ئیسلامی ئێران سنوره مه‌رزییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی زیاتر ده‌كات؛ ئه‌وه‌ش ده‌رگای ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان سلێمانی‌و ئێران بۆ كاسبكارانی ناوچه سنورییه‌كان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژوری بارزگانی سلێمانی نیگه‌رانه له به‌رپرسانی هه‌رێم‌و خواستیان له‌دورستكردنی ناوچه ئازاده بازرگانیه‌كان نیه كه سودی زۆر به‌هاوڵاتیان‌و بازرگانان ده‌گه‌یه‌نێت. په‌یامنێری ئاوێنە له‌سنوری مه‌رزی بیاره چاوی به‌چه‌ند هاوڵاتیه‌كی ئێرانی كه‌وت، كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه بون بۆ كڕین‌و فرۆشتن هاتبون بۆ شارۆچكه‌ی بیاره، یه‌كێك له‌وان كه سێ سندوق ته‌ماته‌ی له ئێستره ره‌نگ خورماییه‌كه‌ی باركردبو به‌نه‌رمی ملی ئه‌و رێگا قوڕینه‌ی گرتبو كه ده‌یبرده‌وه گوندی هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌ی ئێران، ئه‌وه‌ی وت، “ئه‌و خه‌ڵكی هانه گه‌رمەڵه‌یه‌و ته‌ماته‌كه‌ی ده‌باته‌وه بۆ گونده‌كه‌ی خۆی ده‌یدات به750 دیناری عێراقی”.هانه‌گه‌رمه‌ڵه كۆتا گوندی ئێرانه له‌سنوری شارۆچكه‌ی بیاره‌و سنوره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شارۆچكه‌ی بیاره ته‌نها یه‌ك جۆگه‌ی ئاوه ئه‌مبه‌ری ماڵ‌و باخی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی بیاره‌یه‌و ئه‌وبه‌ریشی باخی هاوڵاتیانی هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌ن”.هاوڵاتیه ئێرانیه‌كه كه ناوی به‌په‌یامنێری ئاوێنه نه‌وت، ئه‌وه‌شی وت، “ئه‌و و چه‌ندین هاوڵاتی تر كه خزمایه‌تیان له‌گه‌ڵ دانیشتوانی بیاره هەیە به‌بێ پاسپۆرت دێنه ناو خاكی عێراق، پاسداره‌كان له‌سنوری ئێران‌و ئاسایش له‌سنوری هه‌رێم تا ئه‌وكاته‌ی كێشه‌ی ئه‌منی‌و ئیداری دروستنه‌كه‌ن گوێیان ناده‌نێ، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداربن له‌هاتوچۆیان”.

حه‌مید بارام به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه پشتڕاستكرده‌وه، “ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوڵاتی ئێرانین دێنه سنوری شارۆچكه‌كه‌یان په‌پێی یاسا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت‌و له‌ئاسایش ده‌بێت موڵه‌ت وه‌ربگرن پاشان ئه‌وان موڵه‌تی كاركردنیان ده‌ده‌نێ، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه ڕێگری بكه‌ن له‌هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت كارێكی نایاسایی بكات”.ئه‌م دیارده‌یه له‌به‌شێكی زۆری ناوچه سنورییه‌كان باوه له‌كاتی شین‌و شاییدا ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیانی ناوچه سنورییه‌كان ده‌كرێت، ئێستاش له‌سنوری شارۆچكه‌ی خورماڵ به‌هۆی كردنه‌وه‌ی مه‌رزی مڵه‌خورد به‌شێكی دانیشتوانی ئه‌و شارۆچكه‌یه سه‌رقاڵن له‌هاتوچۆی ئه‌و مه‌رزه‌دا.سمكۆ سالار به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ باسی ئه‌وه‌یكرد له‌ئێستادا 80 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌ڕێگه‌ی مه‌رزی مڵه‌خورده‌وه رۆژانه بار ده‌گوازنه‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مه جگه له‌ده‌یان بارهه‌ڵگرو كرێكار كه كار له‌مه‌رزه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌و وتی “گه‌شه‌ی بازرگانی له‌ناوچه‌كه به‌خه‌ڵك‌و بازاڕی خورماڵه‌وه دیاره”.به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌رزه‌ی به‌گرنگ زانی، به‌ڵام ئه‌وه‌شی له‌په‌یامنێری ئاوێنه نه‌شارده‌وه له‌ڕوی گه‌شه‌پێدان به‌و مه‌رزه‌وه ئێستا هه‌ر ئه‌وه‌نده توانایان هه‌یه كه كراوه‌ته‌وه، وتی “له‌ئێران به‌حساب‌و كیتاب كاڵای بازرگانی وه‌رده‌گرن، بۆیه ئێستا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان له‌ده‌ست دێت”.

گه‌شه‌كردن‌و كردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌رزانه هاوكاته له‌گه‌ڵ وه‌ستانی ئه‌و بیرۆكانه‌ی كه هه‌بون بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی له‌نێوان ئه‌و ناوچه سنوریانه‌ی كه هه‌ن؛ به‌تایبه‌ت (پێنجوێن‌و مه‌ریوان). سیروان موحەمه‌د سه‌رۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی ره‌خنه‌ی له‌فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت گرت كه خواستیان نه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه ئازادانه بكرێنه‌وه بۆیه ئێرانیش نه‌هات به‌ده‌م بیرۆكەکە‌وه، وتی “تائێستا دیارنیه بیرۆكه‌ی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی كه‌ی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”. سه‌رۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی ئه‌وه‌شی بۆ ئاوێنه باسكرد کە ئه‌وان رۆژانه ئیجرائاتی ئیداری قورسیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت كه رۆتیناته‌و بێزاریان ده‌كات ئه‌وه‌شی به‌ڕێگری زانی له‌به‌رده‌م كردنه‌وه‌ی ناوچه ئازاده بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ئێران، وتیشی “بازرگان بۆچی بچێته ناو ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌مو رێگری‌و رۆتینه‌ی روبه‌ڕو ده‌كرێته‌وه”. پشتگوێخستنی بیرۆكه‌ی ناوچه ئازاده بازرگانیه‌كان ئه‌گه‌ر گرێی كاری بازرگانی به‌شێك له‌بازرگانانه كه ده‌یانه‌وێت جوڵه‌ی بازرگانیان زیاتر بێت، به‌م هۆیه‌وه گرێی كاسكبكاره‌كان‌و ترسیانداخستنی مه‌رزه بچوكه‌كانه كه وه‌كو خۆیان باسی ده‌كه‌ن “ئه‌م مه‌رزه نافه‌رمیانه بۆ ده‌سكه‌وتنی داهاتی ئه‌وان جێگه‌ی بایه‌خه، بۆیه هیوادارن قه‌ت دانه‌خرێن”. له‌گه‌ڵ زیادبونی ئه‌و مه‌رزه نافه‌رمیانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم — ئێران‌دا بونیان هه‌یه سودیان گه‌یاندوه به‌خه‌ڵكی.